٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  لە بەیاننامەیەکدا دادوەر عەبدولجبەبار عەزیز حسن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێڕشی درۆنی بۆ سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم و هاووڵاتیانە.

دەقی بەیاننامەکە:

بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکەم. ئەم هێڕشانە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵ و خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و دژی ئاشتی و سەقامیگیری ناوچەکەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئاشتی و سەقامگیرییەیە.

داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەڵوێست و رێکاری جدی بگرنە بەر بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە و دانانی سنوورێک بۆ دووبارەنەبوونەوەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار