٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پیرمامی کردە ئامانج. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، بەکارهێنانی درۆن و مووشەکیش هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەو دیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.

هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.

 

 

بارەگای بارزانی

17ی ئابی 2026

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار