٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنیان کردە ئامانج. سەرۆکی هەرێم ئەو هێرشانەی بە پەرەسەندنی مەترسیدار ناوبرد و داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد ئەرکی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایشدا جێبەجێ بکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنیان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسیدارن.

داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.

پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

١٧/٨/٢۰٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار