٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسە و ھاوخەمی بۆ کۆچی دواییی مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەھید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی ڕادەگەیەنێت.

‎دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەھید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکوومەتی کۆماری کوردستان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم.

‎بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو ئازادیی کورد و کوردستاندا، ھەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن.

‎لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

‎نێچیرڤان بارزانی
‎سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٥-٨-٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار