٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی عێراق کرد و بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.

ڕۆژی شەممە 15ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبواری سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و هەڕەشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار