٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به‌‌ بنەماڵەی بەڕێزیان و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، ته‌مه‌نى خۆى بۆ خزمه‌تى ئایین تەرخان کرد و به‌ گەیاندنی پەیامی چاكه‌ و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵکی هەولێرى كرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایى بە بنەماڵەی بەڕێزیان و هاوڕێیان و کەسوکارى ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/13

هەواڵی پەیوەندیدار