١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی چلەی ئیمام حوسێندا پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەهاکانی ڕاپەڕینەکەی ئیمام حوسێن و پێویستیی یەکڕیزیی نیشتمانی کردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە یادی چلە بیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینە نەمرییەکەی ئیمام حوسێن و ئەو بەها بەرزانەیە کە تێیدا بەرجەستە بوون، لەوانەش "قوربانیدان، ئارامی، بوێری و بەرگریکردن لە حەق، دادپەروەری و کەرامەت."

‎نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، کە ئەم یادە دەبێت ببێتە هەوێنی "تەبایی و یەکگرتوویی"، بەو پێیەی هەموو لایەک ڕووبەڕووی هەمان تەحەدی دەبنەوە و چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە. گوتیشی، "لەو سۆنگەیەوە، بەرپرسیارێتی کارکردنی پێکەوەیی و وەفاداری بۆ پابەندییەکانمان بەرامبەر گەلەکەمان دەکەوێتە سەر شانمان."

 ‎لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم داوای کرد کە بەرژەوەندیی باڵای عێراق بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێکهاتەکانی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار