١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی ۲۱ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و کارمەندانی دەزگاکە کرد. لە پەیامەکەیدا دەستخۆشی لە هەوڵ و خزمەتەکانیان کرد لە هاوکاریکردنی لێقەوماوان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند:

بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرۆک و کارمەندانی ئەم دەزگایە پیرۆز دەکەم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئەو کار و خزمەتانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە لێقەوماوانیان کردووە. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/4

هەواڵی پەیوەندیدار