٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار پۆلسی سێیەم نونا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لە دیدارەکەدا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستن و پشتیوانیکردنی ماف و داواکاریی مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی باوکانەی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنی برایەتی و تەبایی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قوربانیدان و خەباتی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە جێگەی شانازییە لە کوردستان فەرهەنگی پێکەوەژیان بوونی هەیە و هەموومان لە خۆشی و ناخۆشیی یەکتردا هاوسۆز و هاوبەشین و کوردستان لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار