١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

​ڕێبوار یەڵدا پرسی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی دھۆک، نەینەوا و کەرکووک تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکانی (دھۆک، نەینەوا، کەرکووک، و گەرمیان)، ڕەوشی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لە کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد.

بە سەرپەرشتی ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، و بە ئامادەبوونی د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکان، ھەروەھا سابیر ئەحمەد و د. ئەمیر چەلەبی بەرپرس و ئەندامانی بۆردی تەندروستی، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

​کۆبوونەوەکە لەگەڵ ھەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکانی (دھۆک، نەینەوا، کەرکووک، و گەرمیان) و لقەکانی سنووری ئەو ناوچانە سازکرا.

​ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردن و پێداچوونەوەی ورد بە ڕەوشی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی کوردستان و عێراق، بە مەبەستی پێشخستنی کارەکان و ھۆشیارکردنەوەی زیاتری ئۆرگانەکان لەسەر ئاستی ناوچە جیاوازەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار