١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی لە کۆیە گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی هەماهەنگییەکانیان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

کۆیە-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە، چەتۆ حەسەن، بەرپرسی ناوچەی کۆیەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڤاڵانی ناوچە، لە بارەگای ناوچە پێشوازییان لە کوردۆ عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی سنوورەکە ئەنجام درا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی قەزای کۆیە کرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و کارکردنی بەکۆمەڵ کرایەوە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و دانیشتووانی سنووری قەزای کۆیە و ڕەخساندنی کەشوهەوایەکی گونجاوتر بۆ ئارامی و ئاوەدانیی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار