١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر تۆفیق ئەحمەد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عومەر تۆفیق ئەحمەد) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عومەر تۆفیق ئەحمەد)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (عومەر تۆفیق ئەحمەد) مان پێگەیشت.

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار