٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژ یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز کونسوڵی فەڕەنسا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و مالئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند. هەروەها سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بوونە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان. هەر لەو دیدارەدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە لەماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا داویەتی.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ڕۆلەی هەیبووە لە ماوەی ئەرکی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان، و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە مێژینە و مێژووین، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

بارودۆخی ناوچەکە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار