١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تۆڕی میدیایی شێخان کرد.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان.

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تۆڕی میدیایی شێخان

لە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و خوێنەران و ئاشنایانی خۆشەویستی ڕادیۆ و ماڵپەڕی شێخان میدیا دەکەین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە ھەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

دامەزراندنی ئەو پڕۆژە ڕۆشنبیری و میدیاییە دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی، ھەروەھا لەو ڕۆژگارە پێشکەوتووەدا لە ڕووی تەکنەلۆجیا و پەیوەندی پێوەکردن بایەخی خۆی ھەیە، بۆیە ڕۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە لە بواری ڕۆشنبیری و ھۆشیاری و خستنەڕووی خواست و ویستی خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە. 

دووبارە بەو بۆنەیەوە خوازیاری پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترین لە کار و چالاکییەکانتان. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار