١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا سێ پرسی گرینگ تاوتوێ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تەمووز ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سێ بڕگەی سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن.

لە بڕگەی یەکەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی ھاتووچۆ دەدرێت.

لە بڕگەی دووەم، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سووتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی ھەردوو وەزارەتی (کارەبا و سامانە سروشتییەکان) لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو. ھەروەھا لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی ڕێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبای ھاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.

لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕێک خراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار