مەسروور بارزانی: پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکوومەتیش پێکبهێنرێت

ھەولێر-KDP. info- پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له لیو جون، كونسوڵى گشتیى کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.




