١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد هادی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانیی نەینەوای یەکگرتوو دەکات

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP. info-  ​ئەمڕۆ، نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی نەینەوای یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کرد.

​شاندەکە پێکهاتبوو لە هەریەک لە:

​شێخ محەمەد نوری ئەلعەبد رەببە، سەرکردە لە هاوپەیمانیی نەینەوای یەکگرتوو و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

​شێخ ئەحمەد ئەلعەبد رەببە، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

​خەلەف لەحزات حەدیدی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

​لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی پارێزگای نەینەوا و دوایین پێشهاتە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ کران. هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دانیشتووانی پارێزگاکە بکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەریی یاسا و خێراکردنی جێبەجێکردنی پلانی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنان لە تەواوی سنووری پارێزگای نەینەوا دا.

هەواڵی پەیوەندیدار