١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر پشتیوان سادق لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری ھەولێر کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

​هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکى بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگاکە ئەنجام دا.

​ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەممووزی ٢٠٢٦، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی یاریدەدەران و هەڤاڵانی مەکتەب، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دا.

هەواڵی پەیوەندیدار