تایبەت بە KDP.info..زانیاری تایبەت لەبارەی بەنزین و غاز

هه‌ولێر -KDP.info- لێپرسراوی پشكنین و به‌دواداچوونی سووته‌مه‌نی له هه‌ولێر ده‌ڵێ "به‌نزینی نۆرماڵی ئه‌هلی به‌هه‌مان كوالێتی به‌نزینی سامانه سروشتیه‌كان ده‌بێت و پێداچوونه‌وه به نرخی غازیش ده‌كرێت."
سالارمحه‌مه‌د، لێپرسراوی پشكنین و به‌دواداچوونی سووته‌مه‌نی له هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه نابێت به‌نزینی نۆرماڵ لیتری له 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت، ئێمه له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین تیمه‌وه به‌دواداچوون بۆ نرخ و كوالێتی بەنزین دەکەین، نابێت هیچ وێستگەیەک سه‌رپێچی بكات، جگه له دابه‌زاندنی نرخ، پێویسته به‌نزینی نۆرماڵ به‌هه‌مان كوالێتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بێت."
لێپرسراوی پشكنین و به‌دواداچوونی سووته‌مه‌نی له هه‌ولێر ده‌شڵێت "هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه لەپێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانە، له سنووری هه‌ولێر ڕۆژانه تانكەر به‌نزین به نرخی 750 دینار دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌مه‌ودوا زیاد ده‌كرێت، واته جگه له هه‌رزانكردنی نرخی بەنزینی ئه‌هلی، به‌نزینی حكوومه‌تیش زیاتر دابه‌ش ده‌كرێت."
په‌یوه‌ست به نرخی غاز، سالار محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێمه به‌رده‌وام دەبین و به‌دواداچوون بۆ نرخی غازیش ده‌كه‌ین، تیمه‌كانمان ده‌گه‌ڕێن ئه‌و غازه‌ی هاورده ده‌كرێ نابێت ئاره‌زوومه‌ندانه نرخی دیاری بكرێت، به‌ڵكو پێداچوونه‌وه به نرخی كڕینی ده‌كرێت و ته‌نیا قازانجێكی كه‌می ده‌خرێته سه‌ر."
قائید میرۆ




