١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنفرانسی بەشداریکردنی کۆمەڵگە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی باڵای دیپلۆماسی و کونسڵی گشتیی بەریتانیا، کۆنفرانسی تایبەت بە "بەشداریکردنی کۆمەڵگە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەریتانیا و فەڕەنسا" لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دەزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەلاح حەسەن، بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، د.هێمن میرانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندرۆ بیزڵی كونسلی بریتانیا له‌ هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و دیپلۆمات و بەرپرسان، كۆنفرانسی بەشداریکردنی کۆمەڵگە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو بەریتانیا و فەڕەنسا به‌رێوه‌چوو.

 له‌و كۆنفرانسه‌دا گرنگی هاوکاریی نێوان دامەزراوە حکوومییەکان، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کۆچی نایاسایی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە خرایەڕوو.

هەروەها، ئاماژە بەوە درا، کە ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، پاراستنی ژیانی گەنجان، پەرەپێدانی هەلی گونجاوی ژیان و کار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی بەشداری کۆمەڵگە لە بڕیاردان و چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە جێبەجێ دەکرێت.

لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایه‌وه‌، کە بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی هەر هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ چین و توێژه‌كانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار