١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حاجیاغای لێوژە) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی حەمید ئیسماعیل) ناسراو بە(حاجیاغای لێوژە) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمید ئیسماعیل) 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمید ئیسماعیل) ناسراو بە(حاجیاغای لێوژە)مان پێگەیشت. بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار