١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-٧-٢٠٢٦، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەلایەن ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەو سەردانە بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و بەدواداچوونی شوێنی دروستکردنی پارکێکی گەورەیە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران کە ئێستا لە قۆناغی تاوتوێکردن و سەرەتادایە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی پێگەی پڕۆژەی دروستکردنی پارکەکەیان کرد و لەگەڵ تیمێکی ئەندازیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تاوتوێی دیزاین و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار