پێشەوا هەورامانی: زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان

ھەولێر-KDP. info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێم راشیگەیاند، لەبڕیاری دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر بڕیاربوو تەنیا فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٥٤٤٠ پارچە زەوی دەدرێتە بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەرو جینۆساید کراوان و (۱٥٤۹۹)پارچە زەوی بۆ زیندانییانی سیاسی تەرخاندەکرێت بە مەرجێک پێشتر سودمەند نەبووبن لە وەرگرتنی زەوی.




