١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوێستان محەمەد و هەڵگورد شێخ نەجیب کۆبوونەوەیان لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ٦ـی تەمووزی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی دامودەزگاکانی حکوومەتدا، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانەوە پێشوازی لێکرا.

له‌ دیدارێكی هاوبەشدا کە بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە کەرتی کۆمەڵایەتی لە دەڤەرەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشترکردنی دۆخی چاودێری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیان و جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنجانی ناوچەکە و پەرەپێدان و سەرپەرشتیکردنی زیاتری ناوەندەکانی چاودێری و ناوەندەکانی تایبەت بە کەمئەندامان بوو.

خاتوو کوێستان محەمەد دووپاتی کردەوە کە وەزارەتەکەیان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سێکتەرەکانی کار و چاودێری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی سۆران، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان.

هەواڵی پەیوەندیدار