١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کرد.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٦ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خزمەت و بەخششی دەزگاکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا، سەرجەم نووسەران، وەرگێڕان و خوێنەرانی کوردستان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی لە ماوەی زیاتر لە چارەگە سەدەیەک لە کارکردن و بەرھەمھێنان، وەک ناوەندێکی ڕەسەن و پێشەنگ، ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و پێشخستنی بزووتنەوەی ڕووناکبیری و, وێستگەیەکی زۆر گرنگ بووە بۆ زیندووڕاگرتنی شاکارە نەمرەکانی نەتەوەکەمان. 

لە پاڵ ئەوەشدا، لە ڕێگەی گرنگیدانێکی زۆر بە بزووتنەوەی وەرگێڕان و گواستنەوەی شاکار و دەقە ئەدەبییە جیھانییەکان بۆ سەر زمانی کوردی، پردێکی بەھێزی کولتووریی دروست کردووە کە خزمەتێکی مەزنە بە کرانەوەی ھزریی نەتەوەکەمان.

لەم یادەدا، وێڕای بەرز نرخاندنی مێژووی پڕ سەروەری و کارنامەی درەوشاوەی دەزگاکەتان، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داھاتووشدا، بە ھەمان گوڕوتین و پرەنسیپی نیشتمانی و ڕۆشنبیرییانەوە، لە پێشەنگیدا بمێننەوە.

ھەر سەرکەوتوو بن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک

٤ـی تەممووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار