١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ بەڕێز عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بیروڕایان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌یه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار