١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2026 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026، و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمیی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.

ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی (682) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (1) بە ناوی (عەقید عومەر فارووق عەبدولعەزیز محەمەد) دەست پێ دەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت.

پلەبەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادیی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 2025/1/9ـەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ

2026/7/2

 

هەواڵی پەیوەندیدار