عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا بۆ KDP. info: پشتگیری له بانگه‌وازه‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌م بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

كه‌ركووك -KDP.info- پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك پشتگیری خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پیشانداو دەڵێت "خه‌ڵكی ده‌نگیان به په‌رله‌مان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كارابێت، له‌به‌ر ئه‌وه پشتگیری بانگه‌وازه‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌م بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان."
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه و پشتگیری له بانگه‌وازه‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌م بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، چونكه خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردووه و ده‌نگیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه، پێویسته به‌رده‌وام كارا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات."
پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌شڵێت "كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستووریش ماوه‌یه‌كی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانی بكات، ده‌ستبه‌كار نه‌بوونی په‌رله‌مانی كوردستان زیانه‌كانی هه‌ژمار ناكرێن ئه‌وه‌نده زۆرن."
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی پشتگیری خۆی بۆ به‌یاننامه‌ی شه‌وی ڕابردووی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پشتگیری بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌كه‌م بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێویسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له‌وێوه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچن، ناكرێت هه‌رلایه‌نه و له شوێنی خۆیه‌وه قسه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مان بكرێتە شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و هه‌رلایه‌نه و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن مافی خۆی پێبدرێت."
قائید میرۆ




