١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەفەرمانی مەسروور بارزانی کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ خێراتر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت کە بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر کراون. ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 70% و ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.

ئەندازیار زرار ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "کاردان لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ بەردەوامیی هەیە، بەڵام ئێستا بەفەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاره‌کان بەراورد بە پێشتر زۆر خێراتر بەڕێوەدەچن. لە ئێستادا تیمی ئەندازیاری و تەکنیکی خەریکی دانانی بۆرییەکان و پەنەلی کارەبای پڕۆژەکەن."

بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ جەختی کردەوە کە بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژە ستراتیژییە 109 ملیار دینارە. هەروەها گوتی، "بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، سەنتەری قەزای ئاکرێ، ناحیەی بجیل و زیاتر لە 20 گوندی دەوروبەری سوودمەندی سەرەکی دەبن، و کێشەی کەمئاوی لە تەواوی ناوچەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەبێت."

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار