١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر، ھەڵمەتێکی چڕ بۆ پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی زێدەڕۆیییەکان دەستپێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ​ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە ھەنگاوێکی نوێدا بۆ پاراستنی سامانی سروشتی و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەرێم و ھەولێر کۆبووەوە.

​لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر چەند خاڵێکی ستراتیژی کرایەوە، لەوانە ​داڕشتنی پلانێکی تۆکمە: بۆ پاراستنی ڕووبەرە سەوزاییەکان و سامانی دارستانەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر. ​ڕێگریکردنی پێشوەختە: دانانی میکانیزمی خێرا بۆ پێشگرتن لە ھەر جۆرە زێدەڕۆیییەک بۆ سەر موڵکی گشتی. ​بەھێزکردنی ھەماھەنگی: کاراکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و لیژنەی "پاراستن و چاککردنی ژینگە" لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیسی دارستان.

​پارێزگاری ھەولێر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، ئەرکەکانی پۆلیسی دارستانی بەرز نرخاند و پشتیوانیی تەواوی پارێزگای بۆ سەرخستنی کارەکانیان ڕاگەیاند. ناوبراو جەختی کردەوە: پاراستنی ژینگە و سامانی گشتی ئەرکێکی نیشتمانییە، بۆیە پێویستە بە توندی و بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی ھەر سەرپێچیکارێک ببینەوە کە ژینگەی نیشتمانەکەمان دەکاتە ئامانج."

​ئەم ھەنگاوە وەک بەشێک لە بەرنامەی فراوانی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی زێدەڕۆیی و پاراستنی سەلامەتیی ژینگەیی ناوچەکە دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار