١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی دەزگاکە دەکات. لە پەیامەکەدا هاتووە کە زاری کرمانجی لە ماوەی تەمەنیدا وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان و ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا گێڕاوە.

دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێزان‌/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای زاری کرمانجی

بە بۆنەی ٢٠ــه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و وەرگرانی ئازیزی دەزگاکەتان دەکەین، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە هەموو ڕووییەکەوە زیاتر بەرەو پێش بچن و، پتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی هاووڵاتیان بکەن.

دەزگای زاری کرمانجی، لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا، لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕووماڵی تەواوی چالاکییە جیاوازەکانی ناوچەکەی کردووە. 

لەم دەرفەتەدا، کار و بەرنامە و کارنامەی ئێوەی هێژا بەرز دەنرخێنین، هیوایی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

 

هەر سەرکەوتوو بن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار