٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. 

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

3ی ئایاری 2026

هەواڵی پەیوەندیدار