٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و جیھان دەکات و ھیوای قووڵتربوونی فەرھەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان ھەموو پێکھاتەکاندا دەخوازێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.

ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی قووڵتربوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و، خوشک و برا کریستیانەکان و سەرجەم پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر لە عێراق و ناوچەکە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و بمێنن لە خێر و خۆشیدا

 

مسعود بارزانی

٤ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار