٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق سڵاوی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ھەنگاریای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. ھەروەھا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرھێنانی باڵیۆزی ھەنگاریا، پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا کرد.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر ھەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش و پێویستی ھەماھەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە. 

بارودۆخ و دوایین پێشھاتەکانی سووریا و ھەروەھا پڕۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار