٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ عەلی عەونی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ عەلی عەونی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز  کاک عەلی عەونی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی دایکی خوالێخۆشبووتان بە بەھەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٩ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار