٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر نووری عوسمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر نووری عوسمان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی دکتۆر نووری و کەسوکار و ئاشنایانی کرد.

 دەقی پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ دکتۆر نووری عوسمان.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز دکتۆر نووری عوسمان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیە ئەمین عەبدولڕەحمان)ـی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی دایکی خوالێخۆشبووتان بە بەھەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٦ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار