كاك ئیدریس؛ چرای ڕووناكی كوردستان

د. نەهلە ئەفەندی
٣٩ ساڵ به‌رله ئێستا، چرایه‌كی ڕووناكی كوردستان كوژایه‌وه؛ یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان، ئه‌ویش ئیدریس بارزانی بوو، گیانی سپارد. سه‌رۆك بارزانی له وه‌سفیدا دەڵێت: «مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو.»
كاك ئیدریس هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و بناغه‌دانه‌ری به‌ره‌ی كوردستانی بوو. ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاریی گەلی کوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران. كاك ئیدریس به یاوه‌ریی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ڕۆڵی به‌هێزیان هه‌بوو له گفتووگۆ و دانوستانه‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کە تێیدا مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستهاتن.
له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا، سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویست ئیدریس بارزانی، زۆر ناسۆر و چه‌رمه‌سه‌ریی چێشتووە. کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته دوو ساڵ، مسته‌فا بارزانیی باوكی، ڕووی كرده ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له جووڵانه‌وه‌ی كورد و كۆماری كوردستان له مهاباد. دوای ڕووخانی کۆمار، بارزانیی نه‌مر چووە یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت. له‌و دابڕانه زۆره‌دا، كاك ئیدریس له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا، له شاری كه‌ربه‌لا چووه به‌ر خوێندن. تا ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی پادشایی له عێراق و هاتنه‌سه‌ركاری عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ١٩٥٨، ئیدریس بارزانی له دیداری باوكی بێبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا ماڵباته‌كه‌یان دوای دابڕانێکی درێژ به یه‌ك شادبوونه‌وه.
كاك ئیدریس یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بوو كه هاوشانی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ١٩٦١دا، په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه كرد. جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و گیانبه‌ختكەر بوو، له هه‌مان كاتدا كادیرێكی زیره‌ك و لێهاتوو بوو. له حوزه‌یرانی ١٩٧٠ و له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتیدا، بووە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژیانی سیاسیی كاك ئیدریس زیاتر پێشكه‌وت و ڕۆڵی گرنگی بینی له گفتووگۆكانی ئاشتیی نێوان شۆڕش و ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق. ئه‌و و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ده‌سته‌ی شاندی دانوستانكار بوون و ئازایانه توانییان قۆناغی گرنگ ببڕن. به سه‌رپه‌رشتیی ژه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانیی نه‌مر، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئۆتۆنۆمی كه چوار ساڵ ئارامی و بوژانه‌وه‌ی بۆ كوردستان به‌دیهێنا. ڕۆڵی كاك ئیدریس له بڕواپێهێنانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان هەرگیز له‌بیر ناكرێت.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كاك ئیدریس، دووربینیی سیاسی، لێهاتوویی بۆ پێشهاته‌كان و هێمنی له بڕیاردان بوو. بۆیه له سه‌روبه‌ندی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوولدا، كاك ئیدریس به یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ڕخست بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی سیاسیی پارتی و هێزی پێشمه‌رگه. به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه له ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کرد. دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣دا، ته‌رمی مسته‌فا بارزانیی ڕابه‌ر و ئیدریس بارزانیی سه‌ركرده، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان هێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له "بارزان" به خاك سپێردرانه‌وه.




