ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا ئەنجام درا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بارودۆخ و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ کرا و ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە کردەوە کە لەنێوان ھەسەدە و ھێزەکانی حکوومەتی سووریا لە ئارادایە.
ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت کۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو ھاوکارییانە.




