٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

سەرچاوە: KDP.info

ئیتاڵیا-KDP.info- لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە ڕۆما سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشھاتەکانی ناوچەکە و سووریا بەگشتیی و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش تاوتوێ کران، جەختیش لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی دیاڵۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە کرایەوە دوور لە توندوتیژی شەڕ و پێکدانان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە عێراق و کوردستان کرد و ھەروەھا پێزانینی بۆ ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی ھەبوو بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا  بۆ ئەوەی گەلی کورد لە سووریا تووشی نەھامەتی نەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیدان و زیاتر بەرەوپێشخستنی ئەو پەیوەندیانە لە ھەموو بوارەکاندا.

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی ھەرێم و گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار