ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەمیری قەتەر

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش کرایەوە.
ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت کە شەڕی نێوان عەرەب و کورد ڕوو بدات و کێشەکان لە ڕێگەی حیوار و لێکتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.




