سەرۆک بارزانی : داوای پشتیوانیم لە پاپای ڤاتیکان کرد

ڤاتیکان-KDP. info - سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "داوام لە ئەحمەد شەرع کرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب."
سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا؛ سەرۆک بارزانی راگەیاند، داوای لێکردووە کە "نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب، دەستدرێژی نەکرێتە سەر کورد و بە گفتوگۆ هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن."
سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە وڵاتانی جیهان رێگری بکەن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر." ئاماژەی بەوەش کرد، "هەرچیمان لەدەست بێت بۆ پشتیوانیکردنی کوردان، دەیکەین."
هەروەها سەرۆک بارزانی گوتیشی، "لەگەڵ لایەنەکانی سووریا لە پەیوەندیداین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان."
ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە و چەند تەوەرێکیان خستە بەر باس.




