٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس پەیامێکی ئاراستەی کاکەییەکان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە و هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تری کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشیەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

3ی کانوونی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار