٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان  و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار