٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئانۆ جەوهەر کرد کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین.

لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

مسعود بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار