سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د.رافع ئەلعیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدڕاڵی دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د.رافع ئەلعیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدڕاڵی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا.




