سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەوان و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەخوازێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا ھەیە و ھیوای تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەخوازین.
ھەر سەرکەوتووبن
مسعود بارزانی
١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥




