٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ڕەشاد میران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی دکتۆر ڕەشاد میران و، دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (پوشکین) کە لە لایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاوە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشراوە.

هەر لەو دیدارەدا دکتۆر ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەمەڕ کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار