٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرا، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی بە گرنگ وەسفکرد لەپێناو پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی نیشاندا، و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەموو کوردستانیان.

هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەو کار و چاڵاکیانەی کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لە پێناو دۆخی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار