٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

هەواڵی پەیوەندیدار