سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

دھۆک-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری دھۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی ھەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.
جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.





